Abdulkadir Karakaya
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
یەکێتی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) ئەوەی ئاشکرا کرد کە جامی جیهانی فیفا ٢٠٢١ لە ژاپۆن ئەنجام دەدرێت.
فیفا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە پلان وابوو جامی جیهانی فیفا لە چین ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دواخرا و بڕیاردرا لە ژاپۆن ئەنجامبدرێت.
بەهەمانشێوە پاڵەوانێتی جامی جیهانی کە بڕیاربوو لەمساڵدا لە قەتەر ئەنجامبدرێت، بەهۆی پەتای کۆرۆنا دواخرا بۆ ١-١١ی شوباتی ٢٠٢١. بەم شێوەیە لە ماوەی ساڵێکدا دوو پاڵەوانێتی بەڕێوەدەچێت.