ئیستانبوڵ - AA
لە ھەفتەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە میانی یارییەکانی گرووپی (C)دا، یانەی بەشیکتاشی تورکی لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی برووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دۆڕا.
گۆڵەکانی برووسیا دۆرتموند، لە خولەکی ٢٠دا لە لایەن جودی بیلنگھام و لە خولەکی ٤٥+٣دا لە لایەن ئێرلینگ ھالاند تۆمار کران.
یانەی بەشیکتاش لە خولەکی چوارهمی زیادکراوی یارییەکەدا توانی لە رێگەی فرانچیسکۆ مۆنتێرۆ تاکە گۆڵی خۆی تۆمار بکات و بەمەش یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی ھات.
- مۆنتێرۆ یەکەم گۆڵی خۆی تۆمار کرد
فرانچیسکۆ مۆنتێرۆ، کە ساڵی رابردووى بە شێوەى خواستن لە بەشیکتاش بەڕێ کرد و ئەمساڵ بە فەرمى گۆازرایەوە ریزەکانی، یەکەم گۆڵی خۆی لە بەرامبەر برووسیا دۆرتموند تۆمارکرد.
ئهو یاریزانه بەرگریکاره ئیسپانییه، کە یەکەم جارە لەم وەرزەدا بە درێسی بهشیكتاشهوه دادەبەزێتە ناو یاریگا، لە خولەکی ٩٠+٤ دا بە لێدانێکی سەر تۆڕی دۆرتمۆندی ھەژاند و یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
یانەی بەشیکتاش، لەو ھەشت یارییەی کە لە دوای رووخاندنی یاریگای ئینۆنو و لە ڤۆدافۆن پارک لە خولی یانە پاڵاوانەکان ئەنجامیداوە، تەنھا بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکان دۆڕاوە.
دوایین یاریی بەشیکتاش لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە ڤۆدافۆن پارک، لە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتیەکە بوو كە بەرامبەر بایرن میونخ بە ئەنجامی ٣-١ دۆڕابوو، و دوای سێ وەرز دووبارە بەرامبەر بە یانەیەکی ئەڵمانی کە برووسیا دۆرتموندە، دۆڕایەوە.