Muhammed Ali Kamal
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌و یانانه‌ی كه ده‌گه‌نه قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان، له‌ڕێگه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتاییه‌وه كه له‌نێوان رۆژانی ١٢-١٥ی ئابدا ئه‌نجامده‌درێن، ده‌رده‌كه‌ون.
جۆش و خرۆشی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌گرێته‌وه.
یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كه له مانگی ئاداردا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دواخران، به سیستمی یه‌ك دۆڕان و ماڵئاواییكردن ئه‌نجامده‌درێن.
شاری لشبۆنه لە پورتوگال میوانداریی یاریی كۆتایی خوله‌كه ده‌كات.
سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر ٢٢:٠٠ به كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه‌ن:
سبه‌ی چوارشەممە:
ئه‌تڵه‌نتا (ئیتاڵیا) - پاریس سان جێرمان (فه‌ڕه‌نسا)
رۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی ئاب:
لایپزیگ (ئه‌ڵمانیا) - ئهتڵێتیكۆ مه‌درید (ئیسپانیا)
رۆژی هه‌ینی ١٤ی ئاب:
بارسێلۆنا (ئیسپانیا) - بایەرن میونخ (ئه‌ڵمانیا)
رۆژی شه‌ممه ١٥ی ئاب:
مانچێسته‌ر سیتی (ئینگلته‌را) - ئۆڵیمپیك لیۆن (فه‌ڕه‌نسا)