Doğa Kırmızıoğlu
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
یارییەکانی یەکەم رۆژی هەفتەی دووەم لە گرووپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (یوفا) کۆتایی هات.
هەفتەی دووەمی یاریی گرووپەکانی A و B و C و Dی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە گرنگترین رێکخستنی ئاستی یانەکانی تۆپی پێی ئەورووپایە تەواوبوو.
لە گرووپی Aدا، پاریس سان جێرمان میوانداری مانچستەر سیتی کرد کە براوەی ساڵی رابردوو بوو و یاریەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
لە گرووپی Bدا، لیڤەرپوول لە خولەکەکانی ١٨ و ٦٠دا لە رێگەی محەمەد سەڵاح و لە خولەکی ٤٥دا لە رێگەی سادیۆ مانێ و لە خولەکی ٧٧ و ٨٣دا لە رێگەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ، پێنج گۆڵی تۆمار کرد و یانەی پۆرتۆیش لە خولەکی ٧٥دا لە رێگەی مێهدی تارمی-یەوە، یەک گۆڵی تۆمار کرد و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ئەنجامی یاریەکانی هەفتەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (یوفا) کە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی هەولێر ئەنجام دران، بەم شێوەیە بوو:
پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) - مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا): ٢-٠
لایپزیگ (ئەڵمانیا) -کلوب بروج (بەلجیکا): ١-٢
پۆرتۆ (پورتوگال) - لیڤەرپوول (ئینگلتەرا): ١-٥
میلان (ئیتاڵیا) - ئەتڵەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا): ١-٢
بوروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) - سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال): ١-٠
ریال مەدرید (ئیسپانیا) - شەریف (مۆڵدۆڤا): ١-٢