Hüseyin Burak Demirer
09 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2021
ئەنقەرە -AA
یانەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، بەرگریکاری ئیسپانی، سێرجیۆ رامۆسی گواستەوە ریزەکانی خۆی.
سێرجیۆ رامۆس کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ درێسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پۆشی بوو و لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦وە کاپتنی یانەکە بوو، لە دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لە ٣٠ حوزەیران و نەگەیشتنی بە رێککەوتنێکی نوێ، وێستگەی داھاتووی خۆى دياريكرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یانە فەڕەنسییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ رامۆسی تەمەن ٣٥ ساڵان واژۆکردووە.
سێرجیۆ رامۆس کە لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٥وە چووەتە ریزەکانی یانەی شاھانە، لەو ماوەیەدا توانی پێنج پاڵەوانێتی لالیگا، چوار چامپیۆنز لیگ و چوار جامی جیھانیی یانەکانی بەرزبكاتەوە.
رامۆس لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەشداریی لە ١٨٠ یاریدا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ جامی مۆندیال و لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ جامی یۆرۆی بەرزکردووەتەوە.