Sinan Uslu,Mümin Altaş,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و 27همین خولی په‌رله‌مانی توركیا له 24ی حوزه‌یراندا، سیستمی حوكمڕانی گۆڕا بۆ سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆکایەتی کۆمار و سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا به‌ته‌واوی هه‌ڵگیرا.
به‌مجۆره دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران كه ماوه‌ی 94 ساڵه له دامه‌زرانی كۆماری توركیاوه چالاكی نیشانده‌دات، كۆتاییهات و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم كه 65همین كابینه‌ی حكوومه‌تی پێكهێنا و 27همین سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیایه، دوایین كه‌سه له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران دانیشتبێت.
یڵدرم كه 20ی كانوونی یه‌كه‌می 1955 له گوندی كایی شارۆچكه‌ی رهفاحیه سەر بە پارێزگای ئه‌رزنجان له‌دایكبووه، دوایین سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه و له‌ئێستادا به‌هۆی گۆڕینی سیستمی حوکمڕانییەوە، ماڵئاوای لە پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات.