Abdullah Shukur
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
لەندەن - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی بەشداری لە دامەزراوەی ھزری IISS لە شاری لەندەن، سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئاساتانا گوتی: "ئەم قۆناغە قۆناغێک نیە کە رێگر بێت لەبەردەم فەراھەمکردنی ئاشتی لە جنێف. قۆناغی رکابەرکێش نیە. ئەم قۆناغە قۆناغێکە کە تیایدا پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکرێت لە جنێف و ھەوڵدەدرێت تیرۆر لەو وڵاتە دوربخرێتەوە.سەبارەت بەم بابەتەش ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا بەرپرسیارییەتی زۆریان دەکەوێتە ئەستۆ ".
بینالی یڵدرم لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش گوتی: "ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە چوارچێوەی قەڵغانی فوڕات کارێکی زۆر باشمان کرد. سێ ھەزار و ٦٠٠ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعشمان لە نێو خاکی سووریا کوشت. ھاوکات رێگریمان لە زیاتر ٥٠ ھەزار جەنگاوەریی بیانی کردووە کە لە ٥٤ وڵاتی جیا ویستوویانە بێنە نێو سنووری وڵاتەکەمان. زیاتر لە پێنج ھەزار ئەندامی داعشمان دەستگیر کردووە. زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش لە نێو ئەم ژمارەیە دەستگیر کراون. لەلایەکەوە خەباتی یاسایی و لەلایەکی دیکەش خەبات بۆ ئارامی و ئاسایش بەردەوامە".