Sangar Hamad Azeez
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم کە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە، لە کاتی حەسانەوەی لە پارکی (Thomas Jefferson) نزیک لە شوێنی مانەوەی بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
یڵدرم لەبارەی گوتەکانی سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە بەربەستی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە گوتی: "ئەگەر ئەم بابەتانە لە لایەن پارتەکانی دیکە بھێنرێتە رۆژەڤەوە، ئەوا بێگومان ئێمەش دادەنیشین و پێکەوە ھەڵسەنگاندن لەسەر ھەموو جۆرە پێشنیارێک دەکەین. کەم و زیادییەکان ھەڵدەسەنگێنین و بڕیار دەدەین. واتا گوتنی بە تەنیا نین تاکو 'لابچێت، زیاد بکرێ و دەربکرێت' زۆر مانادار نابێت".
یڵدرم لە درێژەدا گوتی: "بەڕاستی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن، بەڵێنمان بۆ بەربەستی ھەڵبژاردن نەداوە. لە کەمیپنی گستپرسی هەموارکردنەوەی دەستوور، گوتمان بە گۆڕانکاری ئەم سیستەمە، ئیتر تورکیا بەردەوام سەقامگیر دەبێت، بەردەوام دەست بە قۆناغی سەقامگیر دەکات و قۆناغی دەسەڵاتە لاوازەکان کۆتایی پێدێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئاماژەی بە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا کرد و گوتی: "ناکرێت بڵێین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە ئاستێکی زۆرباش دایە. کێشەی جددیمان ھەیە. بە ھاوتاکانمان رادەگەیەنین کە پێویستە ئەم کێشانە لە رابڕدوو جێبھێڵین و جەخت لە داھاتوو بکەینەوە".
یڵدرم لە درێژەی گوتەکانی باسی لە هەمواری یاسایی هەڵبژاردن کرد و گوتی: "کارەکانی ئامادەکردنی دارشتنەوەی یاساکان درێژەیان هەیە. هەر پارتێک بەگوێرەی بۆچوونی خۆی پڕۆژە یاساییەک ئامادە دەکات. ئاک پارتیش لێژنەیەکی بۆ بابەتەکە پێکهێناوە، ئەو لێژنەیە لێکۆلینەوە لە تەواوی بابەتەکان دەکات. دوای گشتپرسییەکەی ١٦ی نیسان لێکۆلینەوە دەکات لەسەر ئەوەی کە کام یاسا شایانی گۆڕینە. دواتر کە کارەکانیان تەواوکرد. پرۆژە یاساکە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەری".
لەبارەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەنیش سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "لای خۆمانەوە گشت زانیارییەکان و بەڵگەکانمان رەوانە کردووە. بۆیە پێویست بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی دیکە نییە. دەتوانم بڵێم لە پێویست زیاتر بەڵگەنامەمان پێشکەش کردووە. لەمەودوا چاوەڕێی ھەڵوێستی بەپرسانی ئەمریکا لەبارەی بەم پرسە دەکەین".