İlkay Güder,1 23
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2018
ئاگری – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بینالی یڵدرم، رایگه‌یاند "به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ناوخۆی وڵات كێشه‌ی تیرۆرمان چاره‌سه‌ركردووه. ئێستا له ده‌ره‌وه بۆ كوێ رابكه‌ن به دوایانەوەین و له سه‌ر سه‌ریانین. ئه‌گه‌ر بچنه قه‌ندیل، شنگاڵ و فیزانیش له كوێ ببیندرێن له چالاكییان ده‌خه‌ین".
له میانی به‌شداریكردنی له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌یدا له ئاگری بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم سه‌رنجی بۆ پێشكه‌وتنه گه‌وره‌كانی توركیا له ماوه‌ی ئه‌م ١٦ ساڵه‌ی دواییدا راكێشا له سه‌رده‌ستی ئاك پارتی.
یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان نه‌یاران ناتوانن گه‌لی توركیا لێكداببڕن و توركیا دابه‌ش بكه‌ن، گوتی: "خوا ئێمه‌ی كردووەته خوشك و برای یه‌كتر. ناپاكان ناتوانن خوشك و برایه‌تیمان تێك بده‌ن. هه‌ر تاكێكی ئه‌و گه‌له تاجی سه‌رمانه. هه‌موو كه‌س به كورد و توركه‌وه هاووڵاتیی پله یه‌كه. له‌م وڵاته هیچ كه‌سێك به‌هۆی جیاوازی ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، باوه‌ڕ، زمان و كولتووره‌وه جیاكاری و ناحه‌قی به‌رامبه‌ر ناكرێت. ئه‌وه پره‌نسیپی ئێمه و گوته‌ی ئاك پارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بینالی یڵدرم له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش گوتی: "به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ناوخۆی وڵات كێشه‌ی تیرۆرمان چاره‌سه‌ركردووه. ئێستا له ده‌ره‌وه بۆ كوێ رابكه‌ن به دوایانەوەین و له سه‌ر سه‌ریانین. ئه‌گه‌ر بچنه قه‌ندیل، شنگال و فیزانیش له كوێ ببیندرێن له چالاكییان ده‌خه‌ین".