Merve Yıldızalp
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئاگری - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''لەناوخۆیی وڵاتدا بەڕێژەیەکی بەرچاو تیرۆرمان لە رۆژەڤ دەرھێناوە. لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات، بۆ ھەرکوێیەک ھەڵبێن، بۆ ھەر شوێنێک بچن بە دوایانەوەین. بۆ قەندیل بچن، بۆ شنگال بچن، بۆ فیزانیش بچن، دوایان دەکەوین، لەو شوێنەی کە لێین لە چالاکییان دەخەین".
بینالی یڵدرم گوتی:"لەم وڵاتەدا ھیچ کەسێک بە ھۆی نەژاد، باوەڕ، زمان و کولتووریەوە جیاکاری نابینێت. ئەوە بەڵێنی ئاک پارتی-یە بۆ ئێوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "کورد و تورک ھەزار ساڵە لە ئانادۆڵو دەژین. با ھیچ کەسێک سنووری خۆی نەبەزێنێت بەوەی بیەوێت دەوڵەت بۆ تورک و بۆ کورد دروست بکات".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.