Sibel Kurtoğlu
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "پیلانێک دژی تورکیا لە ئارادایە و زۆر روونە. دەیانەوێت لەباشووری تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆر دابمەزرێنن. پێیان وایە بەم جۆرە تورکیا رام دەکەن و، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە گەورەترین بەربەستی بەردەم ئەم پیلانە دەزانن. لەبەرئەوە وریادەبین و رێگە بە دوژمن نادەین. رێگە بەوانە نادەین کە دەیانەوێت برایەتی و یەکێتی و پێکەوەژیانمان لێتێکبدەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا،گوتی: "تا ئێستا ئەمانە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر یان فەتۆیان لەدەم دەرچووە؟ نەخێر. چونکە ناتوانن شتێکی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە موحەڕەم ئینجە ببیستن کە ھەر کاندید کرا خێرا خۆی گەیاندە ئەدیرنە بۆ سەردانکردنی گوتەبێژی پەکەکە، سەڵاحەددین دەمیرتاش لە بەندیخانە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، یڵدرم گوتیشی: "ئاک پارتی تیمێکی بنیاتنانە. بیرتان نەچێت تیمی رووخێنەریش ھەیە. ئەم ھەڵبژاردنە لە نێوان تیمی بنیانتان و تیمی رووخێنەردا بەڕێوەدەچێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.