Mohammed Baqi Hussein
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم سه‌ردانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانی كرد.
یڵدرم كه سه‌ردانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان ئه‌لێكسیس چیپراس ئه‌نجامده‌دات، له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچهنی ئیستانبوڵه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و ئه‌سینا كه‌وته‌ڕێ.
هه‌ریه‌كه له وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌همه‌ت موئه‌زینئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ریاوانی و گه‌یاندن ئه‌حمه‌د ئارسڵان و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان به‌رات ئاڵبایراك هاوده‌میی یڵدرم ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یۆنان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بڕیاره له‌پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا، بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تاوتوێ بكرێن.