Güç Gönel,Kaan Bozdoğan,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
سهرۆكوهزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "به توندی ئیدانهی هێرشه تیرۆریستییه ناپاکانەكهی میسر دهكهم. تهقاندنهوهی بۆمب و دهستڕێژی گولـله له خهڵكی له كاتی نوێژی ههینییدا نه لهگهڵ مرۆڤایهتی یهكدهگرێتهوه نه لهگهڵ ئیسلامهتی".
بیالی یڵدرم لە میانی کۆبوونەوەی ''جارێکی دیکە تورکیا: کۆبوونەوەی دەرچووان'' کە لەلایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی تورکانی دەرەوە و کۆمەڵگە خزمەکان و بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا یڵدرم باسی هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ میسری کرد و رایگەیاند: "به توندی ئیدانهی هێرشه تیرۆریستییه ناپاکانەكهی میسر دهكهم. تهقاندنهوهی بۆمب و دهستڕێژی گولـله له خهڵكی له كاتی نوێژی ههینییدا نه لهگهڵ مرۆڤایهتی یهكدهگرێتهوه نه لهگهڵ ئیسلامهتی. بەو هۆیەشەوە داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی میسر دەکەم".
یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد لەرێگەی ئەو کۆبوونەوەیەوە ویستوویانە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە سەردەمانێک رێگەیان کەوتووەتە تورکیا، پەیوەندیی درووستبکەنەوە، لە بارودۆخیان بپرسن و گوێ لە چیرۆکی ژیانیان بگرن و رایگەیاند:
''ئەوەمان بینی هیچ یەکێک لە خۆشک و برایانمان چ ئەوانەی لە ساڵانی ١٩٦٠دا خوێندنیان تەواوکردووە و دەرچوون، چ ئەوانەی ساڵی پار دەرچوون، خۆشەویستییان بۆ تورکیا کەمی نەکردووە بەڵکو زیادیکردووە و بەردەوام بووە. هەندێکیان بوونەتە خاوەنی پیشەی گرنگ و ژمارەیەکیان لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە وڵاتەکانیان کاردەکەن''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا تیشکی خستە سەر ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لە ١١٠ وڵاتەوە دەرچووان بەشدارییان کردووە و دەیانەوێت جیاوازی نێوان ئەو تورکیایەی ئەوانی لێبوون و تورکیای ئێستا ببینن. باسی لەوەشکرد لە ساڵانی ١٩٦٠دا تورکیا خاوەنی ٨ زانکۆ بوو بەڵام ئێستا ١٨٥ زانکۆ لە تورکیا هەیە و گوتی:
''نزیکەی ١٥٠ هەزار دەرچوومان لە ١٦٠ وڵاتی جیهاندا هەیە. ئەم گەنجینەیە لە سەرچاوە مرۆییەکان، نموونەیەکی جوانی سەرکەوتنی دامەزراندنی پردەکانی دۆستایەتییە لە جوگرافیا براکاندا''.
بینالی یڵدرم بە گرنگییەوە باسی لەوە کرد لەرووی پێشهاتە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەکانەوە قۆناغێکی هەستیار و هەژێنەر لە ئارادایە و چیتر هیچ وڵاتێکی جیهان ناتوانێت خۆی لە رووداوەکانی وڵاتێکی دیکەی جیهان جیابکاتەوە.
دواتر یڵدرم لەبارەی قەیرانی پەنابەریی لە جیهاندا دوا و رایگەیاند: "ژمارەی پەنابەران لە جیهان، ٥٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. لە جیهاندا ژمارەی ئەو وڵاتانەی ژمارەی دانیشتوانیان ئەوەندەیە، تەنها ٢٥ وڵاتن. واتە ٢٦ەمین گەورەترین وڵاتی جیهان وڵاتی پەنابەرانە. ئێمە لە جیهانێکی لەوشێوەیەدا دەژین. ئەم جیهانە ملیارەها مرۆڤی کە لەسەری دەژین بەختەرەو نەکردووە و بۆ داهاتوویان ئومێدیان ناداتێ. کە وایە، ئەوانەی جیهان بەڕێوەدەبەن، ئەو وڵاتانەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن، پێویستە بەرپرسیارێتیی زیاتر بگرنە ئەستۆ و بەمەبەستی چارەسەرکردنی رووداو و کێشەکان واز لە رکابەرییکردن بهێنن و تیشک بخەنە سەر هاریکاریی یەکتر".