Sangar Hamad Azeez
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
ئەنقەرە -
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، یڵدرم لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە لەلایەن ئێسرائیلەوە گوتی : " کۆمەڵکوژییەکی زۆر قێزەون بوو. بە توندی ئیدانەی دەکەم".
یڵدرم دوای گەڕانەوەی لە ئیستانبوڵەوە بۆ ئەنقەرە ، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
یڵدرم لەبارەی وەڵامی پرسیارێک لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی نەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قود گوتی : "وەک تورکیا جارێکی دیکە ئەو بڕیارە ئیدانە دەکەین. ئێمە وەک نەبووە ئەو بڕیارە هەژمار دەکەین".
ناوبراو سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی غەززە لەلایەن ئێسرائیلەوە گوتی : " کۆمەڵکوژییەکی زۆر قێزەون بوو. بە توندی ئیدانەی دەکەم".
یڵدرم زیاتر گوتی : " ئەوە بە روونی سووکایەتی پێکردنە. بە روونی هەژمارنەکردنی وڵاتێکە، هەژمار نەکردنی فەلەستینە. زەوتکردنی مافەکانیانە".
بينالى یڵدرم رەخنەی لە ئەمریکا گرت بەهۆی ئەو بڕیارەی و گوتی :"ئەمریکا کە بانگەشەی ئەوە دەکرد ئاشتی جیهان دەپارێزێت و نێوەندگیری دەکات، دەستی لەم کۆمەڵکوژییە هەیە، ئەم کارە قابیلی قبوڵکردن نییە. بەداخەوە ئەمریکا پشتیوانی لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکات کە هاووڵاتیانی سڤیل کۆمەڵکوژ دەکات. ئەوە بەشداربوونە لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی".