Sinan Uslu,Mümin Altaş
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
دوای سه‌ردانكردنی پارێزگای مەڕەش ، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی قه‌یسه‌ری روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاته‌كانی به‌یانی، هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر ئه‌و پاسه ئه‌نجامدراوه كه سه‌ربازانی لیوای كۆماندۆی زینجیدهرهی قه‌یسه‌ری به‌ره‌و بازاڕ ده‌برد، كه مۆڵه‌تی كۆتایی هه‌فته‌یان وه‌رگرتبوو، لەمبارەیەوە گوتی: "له ئه‌نجامی ئه‌و كرده تیرۆریستییه ناپاكهدا سه‌ربازانمان شه‌هید و برینداریان هه‌یه. چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌رنامه‌كانتان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، یڵدرم گوتی: "بۆچی به‌رنامه‌كه‌مان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه؟ هیچ نیازێكمان نییه کە تیرۆریستان زیاتر دڵخۆش بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی تیرۆر زیان گه‌یاندنه به به‌هاكانی مۆراڵی ئێمه، له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌تاوكردنی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هێشتا وانه‌یان له 15ی تهمووز وه‌رنه‌گرتووه".
بینالی یڵدرم، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تیرۆر به هەر ناو و شێوازێك بكرێت، ناپاكیه و تاوانی دژ به مرۆڤایەتییە و لەمبارەیەوەش گوتی: "کوشتنی خەڵکی بێ تاوان وەک کوشتنی مرۆڤایه‌تییە. ئەم رووداوانە توانای ئێمه و گەلەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لاواز ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه تواناكانمان زیاتر ده‌كه‌ن. لهبهرئهوهبهردهوام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانمان".