Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی قهیسهریرایگهیاند: "كرده تیرۆریستییه‌كان، ته‌واوی 79 ملیۆن هاووڵاتیمان له‌گه‌ڵ پۆلیس و سهربازانماندا ده‌كه‌نه ئامانج. توركیا، له‌ژێر هێرشی هاوبه‌شی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه. به‌تایبه‌تی رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ته‌واوی تواناكانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ. قه‌باره و ئامانجی كرده‌وه‌كان، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای سه‌ره‌كی رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار رێگرتنه به توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی هێز و وزه‌ی به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تردا به‌كاربهێنێت".
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی قه‌یسه‌ری روونكردنه‌وه‌ی داوه.
ئه‌ردۆغان له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه کە له په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌یسه‌ریدا، پاسێكی سه‌ربازانی كردبووه ئامانج، 13 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه و 55ی دیكه‌ش برینداربوون.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "كرده تیرۆریستییه‌كان، ته‌واوی 79 ملیۆن هاووڵاتیمان له‌گه‌ڵ پۆلیس و سهربازانماندا ده‌كه‌نه ئامانج. توركیا، له‌ژێر هێرشی هاوبه‌شی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه. به‌تایبه‌تی رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ته‌واوی تواناكانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ. قه‌باره و ئامانجی كرده‌وه‌كان، هه‌وڵ و ته‌قه‌لای سه‌ره‌كی رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار رێگرتنه به توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی هێز و وزه‌ی به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تردا به‌كاربهێنێت".
سه‌ركۆماری توركیا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، په‌لاماره‌كانی توركیا په‌یوه‌ندییان به پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت سووریا و عێراق.
ئه‌ردۆغان: "ئەو هێرشانە کە زیانییان پێگەیاندووین پەیوەندیدارن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە بە تایبەتی پێشهاتەکانی سووریا و عێراق، تەنانەت لەو بەرز و نزمیانەی ئابووریش. لە بەرامبەر ئەم رێکخراوە تیرۆریستیانە لەگەڵ گەلەکەمان لە ناو رۆحی میللی سەفەربەلیکانە هەموو پێکەوە بە پێداگریەوە بەرەنگاریان دەبینەوە".