Saim Harmancı,Sarmand Hameed
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
خوێندكارانی شارۆچكه‌ی یوكسێكۆڤا دوای تێپه‌ڕینی 80 رۆژ گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنگه و له‌و شوێنه‌وه ده‌ستیان پێكرده‌وه كه راوه‌ستابوون.
دوای كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ماڵه‌كانیان به‌رده‌وامه و خوێندكارانیش خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خوێندنگه.
هاڤین یه‌كێكه له‌و خوێندكارانه و بۆ په‌یامنێری ئه‌نادۆڵو دوا و ده‌ڵێت: " ئه‌و زۆر خۆشحاڵه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خوێندنگه و له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا زۆر بیری مامۆستا و هاوڕێكانی كردووه".
هاڤین گوتیشی: "كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ شارۆچكه‌كه بینیمان ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ رووخاون. زۆر دڵته‌نگ بووین. چاڵێكی گه‌وره‌شیان له دووكانهكهماندا هه‌ڵكه‌ندبوو. تیرۆریسته‌كان چووبوونه ژووره‌وه. ده‌مه‌وێت یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ دووكانهكهمان."
هارون دورماز یه‌كێكی دیكه‌یه له‌خوێندكارانی یوكسێكۆڤا و خۆشحاڵه به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خوێندنگه.
دورماز گوتی: "له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا هه‌موو رۆژێك ته‌ماشای ئێره‌م ده‌كرد، ده‌مگوت ده‌بێ چی بگوزه‌رێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه زۆر دڵته‌نگ بووم. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ خوێندنگه‌كه‌م زۆر خۆشحاڵم".