Tuğçenur Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
05 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند ''قوبرس دۆزی نیشتمانیمانه. یه‌كسانی سیاسیی و ئاسایشی گه‌لی توركی قوبرس زۆر پێویسته. هیچ شێوازێكی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پهراوێزناخهین''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی كردنه‌وه‌ی یازدەهه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزه‌كان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دیدی ستراتیجی توركیا له ناوه‌ڕاستی جوگرافیایه‌كدا پارێزراوه كه به‌رزترین رێژه‌ی پڕچه‌ككردنی هه‌یه له جیهاندا و گوتی: ''به‌رامبه‌ری ئه‌م جوگرافیا ئاڵۆزه له ده‌ریادا، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته. له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه خاڵی یه‌كگرتنی سێ كیشوه‌ری جیهانه، رێگه ناده‌ین به سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و توركه‌كانی قوبرس له‌به‌رچاو ناگرن''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دوای كه‌شتی هه‌ڵكه‌ندنی فاتیح كه له كایه‌ی توركیادا ده‌ستی به چالاكی كردووه، كه‌شتی هه‌ڵكه‌ندنی یاڤوز-یش له‌و شوێنانه‌ی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور مۆڵه‌تی پێداوه ده‌ستی به كار كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه لایه‌نی توركی له‌گه‌ڵ به‌شكردنی سامانهكانه به شێوه‌یه‌كی ره‌وا، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش له زه‌مینه‌ی هاریكاریدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه پێویسته ده‌ستخۆشی له‌و پێشنیازه بنیاتنه‌رانه بكرێت كه به‌رپرسانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور به تێگه‌شتنێكی نیاز باشی پێشكه‌شیان كردووه و گوتی: ''ئێمه هه‌میشه و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له مافه‌كانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و گه‌لی توركی قوبرس''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له بابه‌تێكی یاسایی وه‌ك بواره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی وه‌ك دادگای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ناو رێوشوێنه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هه‌ند وه‌رناگرن و گوتی:
''قوبرس دۆزی نیشتمانیمانه. یه‌كسانی سیاسیی و ئاسایشی گه‌لی توركی قوبرس زۆر پێویسته. هیچ شێوازێكی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پهراوێزناخهین. رێگه‌ش ناده‌ین هیچ شێوازێكی چاره‌سه‌ر بسه‌پێندرێت. ئاماده‌ی دانوستانین كه تیشك بخاته سه‌ر ئه‌نجام، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ ته‌نها بۆ دانوستانكردن سوودی نییه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌موو بابه‌ته‌كاندا خوازیارن له‌سه‌ر بنه‌مای سوودمه‌ندبوون، یۆنان وه‌ك هاوبه‌شێك له ناوچه‌كه‌دا ببینن و گوتی: ''گه‌ل دڵ بۆ ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ درێژ ده‌كات. وه‌رن با له پێناو ناوچه‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كانماندا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. با خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكه‌ین به حه‌وزێكی خۆشگوزه‌رانیی و هاریكاریی. له‌به‌رئه‌وه په‌یاممان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگیی به‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌ن یه‌كه. با زه‌مینه‌ی هاریكاریمان له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌مووان سوودمه‌ند بن''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا پێكهێنانی پشتێنی ئاشتیی و گه‌شه‌پێدانی جێگیره له ده‌ورووبه‌ریدا، بۆ ئه‌وه‌ش پێش هه‌موو شتێك پێویسته كۆتایی به شه‌ڕوپێكدادانه‌كان بهێنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كێشانه‌ی به هۆی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ریان هه‌ڵدا وه‌ك خۆی به‌رده‌وامه و گوتی: ''ناكۆكی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل و ئاسایشی كه‌نداو به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. له‌م سه‌رده‌م و قۆناغه‌دا كه خاوه‌ندارێتی ناوچه‌یی زۆرترین پێویستییه، به‌ڕاستی مایه‌ی ناسۆره وڵاتانی ناوچه‌كه دوورن له یه‌كێتیی و به‌یه‌كه‌وه‌یی. توركیا به هه‌ر نرخێك بێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رگریكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستین''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا پێشینه‌ی داوه به هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به ناكۆكی سووریا و هاوكاری به‌رجه‌سته‌ی پێشكه‌شكردووه و گوتی: ''به درێژه‌دان به هاریكارییهكانمان له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران‌دا له ئاستانا و سۆچی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌ده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌نجامی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و هاریكاریه له دانوستانی ئیدلب-دا به‌دیكرا و گوتی: ''له‌م دواییانه‌دا هه‌موو توانایه‌كمان خسته‌گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن له هێرشی رژێم و پشتیوانانی بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ئیدلب. له‌و باره‌یه‌شه‌وه داوا له هه‌موو جیهان ده‌كه‌م پشتیوانی هه‌وڵه‌كانمان بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه هۆشداری به هه‌مووان ده‌ده‌م له روودانی تراجیدیایه‌كی مرۆیی له ئیدلب''.