پەرلەمانی توركیا
پەرلەمانتاری دیاربەکر لەسەر لیستی ئاکەپە ئۆیا ئێرۆنات لەبەرامبەر گوتەکانی پەرلەمانتاری بەدەپە سڕی ساکیک کە گوتبوی "ئەی ئەو ژنەی بەخۆشیەوە ئازار دەچێژی، بێدەنگ بە." کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پەرلەمان ساز کرد.
ئێرۆنات لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا لەبارەی گوتەکانی پەرلەمانتارەکەی بەدەپە گوتی: "وەک دایکێک کەوتومەتە ئەم رێگایە، خواستم ئەوە بوو منداڵەکان نەمرن، دایکەکان نەگرین، ئەو منداڵانە بێ باوک نەبن، بەو ئامانجەوە کەوتومەتە رێگا."
ئێرۆنات ئاماژەی بە نەبوونی ئایدیۆلۆژی دایکایەتی کرد، بەم شێوەیە بەردەوام بوو.
"دەبوو چیم بکردایە؟ ئایا دەبوو خەمی منداڵەکەم بخۆم دابنیشم؟ رێگای خەبات و بەرخۆدانم ھەڵبژارد، بۆ چارەسەر رێگا خەباتم ھەڵبژارد، بۆ منداڵان و دایکان رێگای خەباتم ھەڵبژارد، ھەرکاتێک دێنە سەر کورسی پەرلەمان لەسەر منداڵەکەم ھێرشم دەکەنە سەر، خاوەنی ئەو گوتە ناشیرینەو ئەو رستە نادروستە دەخەمە بەردەم ویژدانی کۆمەڵگا، با ئەوان بریار لەسەر ئەوە بدەن."
لەبارەی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان ئایا ئێوە راتان چی دەبێ ساکیک وەک باوکێک ئازاری لەدەستدانی منداڵەکەی دەچێژێ، لەوەڵامدا ئێرۆنات گوتی: "ئایا لەسەر مەرگی منداڵەکانمان سیاسەت دەکەین؟ لەسەر مەرگی رۆڵەکەی سیاسەت لەگەڵ ئەو ناکەم، چونکە ئەوەی لەدەست چووە رۆڵەکەیە، بۆ ھەموو رۆڵەکان ئازار دەچێژم."