Abdullah Shukur
06 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
بەرێوەبەری گشتی رۆژنامەی جمھوریەت، جان دوندار لە بەردەم باڵەخانەی دادگای ئیستانبوڵ لەگەڕەکی چاغلەیان، ھێرشی چەکداری کرایە سەری و ھێرشبەرەکەش دەستبەجێ دەستگیر کرا.
لە دوای رووداوەکە ھێرشبەرەکە دەستبەجێ لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و بۆ بنکەی پۆلیسی چاغلیان گواسترایەوە.
لە دوای ئەمەش ئاشکرا کرا کە ناوبراو پێشتر لەسەر"ھەڕەشە" و "بریندارکردن" دەستگیر کراوە.
دوای دەستگیركردنی، ھێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە گواسترایەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەیرێت تەپە لە شاری ئیستانبوڵ.