Erdinç Aksoy,123
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئادانا – AA
له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له ئادانا به بۆمب هێرشی كرایه سه‌ر. له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا پۆلیسێك و چوار كه‌سی مەدەنی كه له كاتی هێرشه‌كه له‌و ناوچه‌یه بوون برینداربوون.
پارێزگاری ئادانا، مه‌حمود ده‌میرتاش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له كاتی تێپه‌ڕینیدا پاسێكی پۆلیس له شارۆچكه‌ی یوره‌غیر له پارێزگای ئادانا به بۆمبی ده‌ستکرد یاخود بۆمبێكی دیكه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كێك له برینداره‌كان پۆلیسه و چوار كه‌سی دیكه‌یش كه له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا له‌و ناوچه‌یه بوون بریندار بوون و گوتی: "ره‌وشی ته‌ندروستی بریندارەکان زۆر باشه. چوار هاووڵاتییه‌كه چوونه‌ته نه‌خۆشخانه و پۆلیسهكهشمان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".