دیاربەکر
زەکەریا یاپجی ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ھورداوا لەبارەی ھێرشە چەکدارییەکەی شاری باتمان چەند گوتی: "رێگە بەگەڕانەوەی رۆژانی رابردوو لەباتمان نادەین، رووداوەکە ھیچ پەیوەندیەکی بەئێمە و پارتەکەمانەوە نییە، ڕووداوەکە دوور لەڕاستیەکان بڵاو دەکرێتەوە."
لەلێدوانێکیدا لەبارەی پەلاماردانی بارەگاکانی پارتەکەیان بۆ پەیامنێری AA زەکەریا گوتی: "پێشتر بەدەیان ھێرش کراوەتە سەر بیناکانی پارتەکەمان، ھیچ کارێکی نایاساییمان ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە رۆژانی ساڵانی نەوەدەکان."
سەبارەت بەکوژرانی گەنجەکەی باتمان یاپجی ئۆغڵو گوتی: "ئاگر شوێنی خۆی دەسوتێنێ، خێزانەکەی نوقمی ناخۆشی بوون، خەمگینی خۆمان ڕادەگەیەنین، دەمەوێت بەئاشکرا رایبگەیەنم کە ھیچ پەیوەنیەکمان بەرووداوەکەوە نییە."
گوتیشی: "رێگە بەگەڕانەوەی باتمان بۆ رۆژانی ڕابردوو نادەین، زۆر خەڵک ھەوڵی گەڕاندنەوەی ساڵانی ڕابردوو دەدەن، لەنێوانیاندا ئەندامانی بەدەپەش ھەن، گوڵتان کشاناک بە پەنجە ڕاکێشان و تاوانبارکردنی پارتەکەمان بەمەبەستی بەدەستھێنانی دەنگ لە ھەڵبژاردنەکان ھەوڵی گێرەشێوینی دەدەن، ئەم رووداوە ھیچ پەیوەندیی بەپارتەکەمانەوە نییە، رووداوەکە دەستکرد و پێچەوانەی ڕاستیەکانە، پێشتر چەندین ھێرشی جیاجیا کراونەتە سەر بارەگای پارتەکانمان، چەندین دەستدرێژی کراوەتە سەر ماڵی ئەندام و رێکخراو و کۆمیتەکانی سەر بەپارتەکەمان، لەساڵی ١٩٩٠وە ھیچ وەڵامدانەوەیەک یاخود کارێکی نایاساییمان ئەنجام نەداوە، بۆ ئەوەی گێرەشێوێنی دروست نەبێ و باتمان نەگەڕێتەوە نەوەدەکان، تائێستاش لەسەر ئەو رێگەیە بەردەوامین و نامانەوێ کورد رووبەڕووی کورد بکرێتەوە."
سەرۆکی پارتی ھورداوا گوتی: "ھەندێ ھێزی تاریک ھەوڵی دروستکردنەوەی شەڕ لەنێوان پەکەکە و حزبوڵڵا دەدەن، دەیانەوێ بەسوود وەرگرتن لە رووداوەکە گێرەشێوینی لەناوچەکە دروست بکەن، ھەربۆیە بەئاشکرا پەنجە بۆ پارتەکەمان رادەکێشن."
زەکەریا یاپجی ئۆغڵو بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "سەبارەت بەکوژرانی ئۆزجان تەمل، گوڵتان کشاناک دەڵێ خوێنی ئۆزجان بەسەر پارتی ھورداوا دا بڵاو بۆتەوە، ئەو خوێنەی کشاناک دەیبینێ لەلایەن ئێمەوە نەڕژاوە و جەستەی ئێمە خوێنی لەسەر نییە، پێویستە بە بەپرسیاریەتییەوە لە مەسەلەکە بڕوانین، مافی خۆمانە بە ئاقڵانە رووبەرووی مەسەلەکە ببینەوە، بەدەپە سەرەتا پارتەکەمانی نەبینی، ئەگەر سەیری گوتەکانی ئەوان بکەین ناوی پارتەکەشمان نابەن، بەچاوێکی بچووکەوە دەڕواننە ئێمە، بەڵام دڵخۆشین بەوەی ناوی ئێمەیان نەھێناوە، چونکە وشەی ناشیرین لەدەمی ئەوان دەھاتە دەرەوە، بەدەپە کەوتە ترس و شڵەژان دوای ئەوەی بینی توانای پارتەکەمان بەھێزە."
دورۆژ لەمەوبەر لەئەنجامی ھێرشی چەکداری لەگەرەکی پەترۆل لە شەقامی دیار لە باتمان گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی ئۆزجان تەمل کوژراو دوو کەسی تریش بریندار بوون، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە ٦ کەس بەتۆمەتی پەیوەندییان بەڕووداوەکەوە دەستگیر کران.