ھەولێر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان مەحمود عوسمان بە AA راگەیاند، پرۆژەیاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
بەپێی راگەیەنراوێک کە لە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە، ئەنجومەن ئەمڕۆ دووشەممە لە دانیشتنی سی و سێیەمینی خۆیدا دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان دا.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "ئەنجومەنی نوێنەران دووشەممە ٤-١١-٢٠١٣ دانیشتنی سی و سێسەیەمینی خۆی بەسەرۆکایەتیی ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەن و ئامادەبوونی ٢٢٢ ئەندام گرێدا و دەنگی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دا."
راگیەنراوەکە ئاماژەی بەوە داوە: نوجێفی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا جەختی لەوە کرد رێکەوتن لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکانەوە کراوە.
ھەروەھا سوپاسی پەرلەمانتارانی کرد بۆ ئەو کۆششەی کردیان بۆ دەنگدان لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکان.
ھەڵبژاردنی خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ بەڕێوە دەچێ.