ئیستانبوڵ
لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئیستانبوڵ دوو جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگا و چوار جێگری بەڕێوەبەری لق لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.
جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ئیستانبوڵ لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێكخراو و بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەكان ماھیر چاكاڵلی و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێستانبوڵ و بەرپرسی لقی بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەكان حەمزە تۆسون، لە كارەكەیان دوور خرانەوە و بڕیارە رەوانەی شوێنە نوێکانیان بکرێن.
هەروەها جێگرانی بەڕێوەبەری لق و بەرپرسی بەشی تاوانی رێكخراو شەنۆڵ دەمیر و ئەحمەد قەلەندەر، جێگرانی بەڕێوەبەری لق و بەرپری بەشی تاوانە داراییەكان یاسین تۆپچی و كازم ئاكسۆی لە كارەكەیان دوور خرانەوە.