ئەنقەرە
ئەمرۆ خەڵاتی کەلتورو ھونەری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای ساڵی ٢٠١٣ بەخشرا بەھونەرمەندی گەورە ئەحمەد کایا و گوڵتەن کایای هاوسەری خەڵاتەکەی وەرگرت.
گوڵتان کایا گوتی: "ئەم خەڵاتە بەناوی ئەوانەوە کە لەم خاکەدا ژیاون و بەناوی سەرجەم ئەو کوردە دڵشکاوانەیوەک ئەون وەردەگرم، وەک سڵاوێکی وەفاییی ھەست بەرز بۆ خێزانەکەم دەڵێم عەلەیکوم سەلام و بۆ گەیاندنی سڵاوی خۆمان بەئێوە لێرە ئامادەین."
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی ھونەری میوزیکی سەرۆکایەتیی کۆمار گوڵتان گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "گوتەکانی مرۆڤێکی ھونەر پچڕێنران و دڵیان رەنجاند، خوازیارم لەم دیدارەدا قەرزی ویژدانی ئەم ھونەرمەندە بدەینەوە."
ئەو ساڵانەی کە خێزانەکەی بە ئاوارەیی لە پاریس دەژیا گوڵتان کایا بەم شێوەیە ئاماژەی بە ساتەکان و خواستەکانی گەڕانەوەی بۆ باوەشی وڵات و نیشتمان کرد. "بەبێ جیاوازی لەنێوان زمان و ئاین و نەتەوە و کەلتورەکان بەیەکسانی راوەستاوە، خۆی بە رۆڵەی سەرجەم گەلەکان زانیوە و لەگەڵ سەرجەم نەتەوەکان بە گەورەیی خۆی ناساند، بەڵام تەنھا داوای ناسنامەیەکی کوردی سەر بەکۆماری تورکیای کرد، کەسایەتیەکی ئەوەندە ئازاد بوو کە بەربەستەکان و رێنماییەکانی ھونەریش نەیاندەتوانی رێگری لێ بکەن، خاوەنی ھەست و کەسایەتیەکی ئەوەندە بەرز بوو ھەمیشە ھەوڵی بەرەو لوتکەچوونی دەدا، خۆشەویستی مرۆڤەکان بۆ ئەو مەودایەکی فراوانی دڵەکانی داگیر کردبوو، بەتایبەت لەبەرامبەر لایەنە ھونەرییە نەیارەکان ھەمیشە دەیگوت خاوەنی ئازادیەکم کە ھەموو داوایەکی نابەجێ رەت دەکەمەوە، کایا ئاواتی ئەوە بوو سەرجەم کارە چەوتەکان بە دوور و نزیکی مێژووی وڵات لە ھەموو ئاستەکانی ژیان بسرێتەوە، ھەرگیز دەستبەرداری خەباتی ئازادی نابم تا مافی ئازادی بۆ سەرجەم گەلە زوڵملێکراوەکانی ئەم جیھانە نەگەڕێتەوە.
گوڵتان بە زاری کایاوە گوتی: ئاواتی من ئازادی و رزگارکردنی مرۆڤەکانە لەم قەیرانە، فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی ژیان بۆ مرۆڤایەتی کە لە مێژوویی ساڵی ٢٠٠٠ ەوە دەستی پێکردووە. نەفرەتی من لەو کەسانەیە کە تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و ژیان پۆلێن دەکەن، ئەوانەی نرخی ژیان بەبێ ھۆ بەفیڕۆ دەدەن، ئەوانەی مرۆڤەکان دەچەوسێننەوەو ئەشکەنجەیان دەدەن، رۆژێک دێ مێژووی یاسا تابلۆی سزای ئەو کەسانە تۆمار دەکا کە منیان دادگایی کردووە. ئەوکات ھەست بەیەکسانیی ژیان دەکەم، بۆ سەدەیەکی تازە بۆ ئەو کەسانەی کە ناخۆشی دەچێژن سەرەتا بۆ گەلی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی جیھان با روو نەکەنە شاخەکان و فرمێسک بڕێژن، لە من تێدەگەن، وانیە؟
نەتەوەکان بەخێرایی رێ ناکەن
گولتان کایا بەم شێوەیە بەردەوام بوو: بیرم نەدەکردەوە ئەمرۆ بەدەم گریانەوە قسەکانی ئەو بھێنمە سەر زار، تەنھا وەک وەبیر ھێنانەوەی کایا کە ١٣-١٤ ساڵ پێش ئێستا ئەمانەی دەوت و منیش بەبیری ئێوەی دەھێنمەوە.
گوتیشی: وابزانم ئەوەی کە ئەو کات ھەستیپێ نەدەکرا ئەوە بوو کە ھونەر خاوەنی بیرو بۆچوونی تایبەت بەخۆیەتی، بەکەسێک و لایەنێکەوە پابەند نییە، بەرەو ژیانێک کە خۆی ئاواتیەتی رێ دەکا، دەیەوێ ئەو خولیایە بڕەخسێنێ، لەھەمان کاتدا بۆ عەشقی ژیان و داھاتووێکی گەش بەتین ھەنگاو دەنێ.
گولتەن لە قسەکانیدا ئاماژەی بە نوێنەرایەتی خۆی لەبری ھونەرمەندی گەورە لەو رێورەسمە کرد و گوتی: کاتێک ئەو لەنێوانمان بوو لەدواھەمین ئەو خەڵاتەی وەری گرت وەک خۆتان دەزانن بەناوی "هێمای مافەکانی مرۆڤ وەری دەگرت، بۆ مافەکانی مرۆڤ و نەتەوەکانی تورکیا وەری دەگرت"، ئەوەی لەسەر منە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بەنرخ و ھەست بزوێنەیە کە ھەمیشە بەگۆرانیەکانی ئەو دەیژێننەوە، سەربەرزم بە دانانی رێچکەی خەباتی پاراستنی مافەکانی مرۆڤی کایا، بەناوی خێزانەکەم و خۆشمەوە. لەبەرئەوە "ئەم خەڵاتە بەناوی ئەوانەوە کە لەم خاکەدا ژیاون و بەناوی سەرجەم ئەو کوردە دڵشکاوانەیوەک ئەون وەردەگرم، وەک سڵاوێکی وەفاییی ھەست بەرز بۆ خێزانەکەم دەڵێم عەلەیکوم سەلام و بۆ گەیاندنی سڵاوی خۆمان بەئێوە لێرە ئامادەین. ھیوادارم گوتەکان و گۆرانی و دەنگی ئەو زیاتر لەیەکمان نزیک بکاتەوەو خزمەتی مرۆڤەکان و ھونەرو بیرو باوەڕە جیاوازەکان بکا.
گولتان دوای پێشکەشکردنی قسەکانی کایا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لەبارەی "ئایا خەڵاتەکە درەنگ نەبوو؟ ھەروەھا لە گوتەکانتا ھەندێ ستەم ھەبوو؟ دایەوە و گوتی: بەداخەوە نەتەوەکان بەخێرایی ھەنگاو نانێن.
لە رێورەسمەکەدا کورتە فیلمێک لەبارەی ژیانی ئەحمەد کایاوە پێشکەش کرا.