لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا، بەدەپە چەندکاندیدی خۆی ئاشکرا کرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا پەلین یڵماز گوتەبێژی ئەنجومەنی ئافرەتانی بەدەپە گوتی: "گوڵتان کشاناک کاندیدی شارەوانیی دیاربەکرە، ھەروەھا دیلەک خەتیب ئۆغڵو کاندیدە بۆ شارەوانیی ھەکاری."
یڵماز رایگەیاند: لە سنووری دیاربەکر، بیرسەن کایا بۆ شارۆچکەی باغڵار، یوکسەل بۆداکچی بۆ سیلڤان، جەمیلە ئەمینۆغڵو بۆ بیسمیل، پەتەک چاپانۆغڵو بۆ ئەگیل، رێزان زوغورلو بۆ لیجە، گولەر دۆغو بۆ حەزرۆ کاندید کراون. روکەن یەتیشکین بۆ گەڤەر، دیبا ئەرمیشکەسکین بۆ ئەردیش، خەندان باغجی بۆ ئۆزاڵپ، سەڤیل چەتین بۆ ئەدرەمیت، ئایگول بیداڤ بۆ ئیپەکیۆڵو، ھەزال ئاراس بۆ دیادین، فیگە یاشار بۆ بوڵانەک، سابیتە ئێکینجی بۆ ڤارتۆ، ئەمەل ساین بۆ سەلیمی، زەینەب سیپچین بۆ کەربۆران، رەزا یڵدرم بۆ شەمرەخ، سەباحەت چەتین کایا بۆ دێرک، نیلوفەر چەلیک بۆ رەشمل، ئەمینە ئاکچە بۆ سلۆپی، زەیتەب ئورەن بۆ قلابان، سەیران ئارگان بۆ بەیتوشەباب، مەراڵ گوندۆغان بۆ مازگیرت، گولای کۆجا بۆ کاراکۆپرو، یوکسەل موتڵو بۆ ئاکدەنیزی سەربە مەرسین.