ئەنقەرە
جێگری سەرۆک وەزیران و گوتەبێژی حکومەتی تورکیا بولەند ئارنچ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی لە ئەنجومەنی وەزیراندابەچڕی باسی لێوە کراوە, وەزارەتی بەرگریی میللی و سەرۆکایەتیی سوپاسالار پێداویستییەکانی خۆیان لەو ڕووەوە خستەڕوو و پێیان باش بوو بڕیاری کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی بۆ ١٢ مانگ لە مانگی ئاداری ٢٠١٤وە جێبەجآ بکرآ, بەڵام دوای ڕاوێژ و تاوتوێکردنی بابەتەکە ھەمووان ئیمزایان لەسەر ئەوە کرد کە لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە ئەو بڕیارە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە."
واتە ئەم بڕیارە بۆ ئەوانەیە لە ساڵی تازەوە دەچنە خزمەتی سەربازی, ھەروەھا ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە دوای ١/١ەوە ١٢ مانگ تەواو دەکەن و ئیتر پێویست ناکا ١٥مانگ سەربازی بکەن.
بڕیاری کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی لە ساڵی ٢٠٠٣دا خرابوویە بەردەستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بەرگری, ئەوکات لە ١٨ مانگەوە کەم کرایەوە بۆ ١٥ مانگ, ئێستا دوای ١٠ ساڵ دیسان بۆ ١٢ مانگ کەم کرایەوە.