بورسا
دوای سەردانی برا گەورەکەی لە دورگەی ئیمراڵی ،محەمەد ئۆجەلان گەڕایەوە شارۆچکەی گەملیک, لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی سەردانەکە گوتی "سەردانێکی خێزانی بوو, قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە لە ١٥/١٠ تەواو بوو, لەبارەی قۆناغی دووەمەوە ھیچ نازانم, باشترە پرسیار لەوانە بکەن کە پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن."
لەبارەی ڕای براکەیەوە لەسەر پرۆسەی ئاشتی گوتی "براکەم لە وەستانی شەڕ و نەکوژرانی سەربازی تورکی و گەریلاکانی شاخ خۆشحاڵە, ئیتر لەبارەی داھاتووی پرۆسەکەوە ھیچ نازانین و لە کەسانی پەیوەندار بپرسن."
دواتر محەمەد ئۆجەلان لەگەلڕ برایەکی دەستگیرکراوێکیتری دورگەی ئیمراڵی بەناوی (جومالی قارسلی) شارۆچکەکەیان جێھێشت.