Zeynep Rakipoğlu
23 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2023
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگای ئیستانبوڵ، بەبڕی ١٣ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٥٢٥ لیرە، سزای پارەی بەسەر کەشتی رۆ-رۆی هەڵگری ئاڵای لیبیادا سەپاند، کە بووەتە هۆی پیسبوونی ئادەی دەریا لە زەیتینبورنو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای ئیستانبوڵەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە دوێنێ تیمەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریا، زانیارییان پێگەیشتووە کە کەشتییەک لە بەردەم زەیتینبورنودا بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوی دەریا.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەسەر ئەو زانیارییە، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریا و تیمەکانی ئاژانسی ژینگەی تورکیا، بە هەماهەنگیی دەستیان بە چاودێری کردووە و هاتووە؛ ''لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوت کە ئەو کەشتییەی بووەتە بۆی پیسبوونی ئاوی دەریاکە، کەشتی رۆ-رۆ هەڵگری ئاڵای لیبیایە بە ناوی 'KEVALAY QUEEN' و لەلایەن ئاژانسی ژینگەوە بەبڕی ١٣ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٥٢٥ لیرە و ٥٢ قوروش (زیاتر لە ٤٨٧ هەزار دۆلار) سزا دراوە و بە بڕیاری داواکاری گشتیی کۆمارییش لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوەتەوە''.