Sangar Hamad Azeez
24 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2016
پەرلەمانی توركیا
وەزیری ناوخۆی توركیا ئیفكان ئالا: "كێشەی كورد بوونی نییە، بەڵام كورد كێشەی پەكەكەی هەیە. ئەگەر بێت و ئەمڕۆ كێشەی تیرۆرمان نەبوایە رەنگە باسی ریفۆرم-مان كردبایە".
پەرلەمانی توركیا، داواكەی هەدەپەی رەت كردەوە كە داوای كردبوو بەهۆی پێشێل كردنی مافەكانی مرۆڤ و جێ بەجێ نەكردنی رێكاری پێویست لە كاتی راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆدا، متمانە لە وەزیری ناوخۆ ئیفكان ئالا وەربگیرێتەوە.
ئیفكان ئالا تیشكی خستەر سەر ئەوەی كە رووداوەكانی عێراق و سووریا دەریانخستووە كە رێكخراوە تیرۆریستیەكان كاری هاوبەش ئەنجام دەدەن و گوتی: "كاریگەری ئەم بابەتە تەنیا لە توركیا نابینین بەڵكو لە تەواوی جیهان كاریگەرییەكانیان دەردەكەوێت، رێكخراوە تیرۆریستیەكان هەموو كات تینووی كۆمەڵكوژین، هەر بۆیەش پێویستیان بە ئەنجامدانی هاوپەیمانی هەیە لەسەر ئاستی وڵات و نێودەوڵەتی".
ناوبراو درێژەی بە گوتەكانی دا و گوتی: "لە كاتێكدا رووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە هەندێك پرس هەن كە ناتوانین وازیان لێبهێنین، یەكەك لە مانە، وەدەرنانی تیرۆرە لە توركیا، بۆ ئەم مەبەستەش كاری پێویست ئەنجام دەدرێت و تیرۆریستان و هاووڵاتییان لەیەك جیا دەكەینەوە، بەجۆرێك رێكاری پێویست دەگیرێتە بەر كە بەهیچ شێوەیەك هاووڵاتی زیانی پێنەگات، لە چوارچێوەی ئەم كارەدا بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەدرێت. ئەو خانووانەی كە بەهۆی رووبەڕووبوونەوەكان زیانیان بەركەوتووە چاكیان دەكەینەوە، بەهۆی ئەو رێكارانەی گرتومانەتە بەر هاووڵاتیانمان ماڵەكانیان بەجێ دەهێڵن، ناڵێم هەمووشتێك بێ كەموكوڕی دەبێت، بەڵام ئەو كێشانەی دەگاتە دەستی ئێمە بەبێ كەموكوڕی چارەسەری دەكەین، ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارە دەبن داڵدەیان دەدەین و پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكەین و دەیان پارێزین".
وەزیری ناوخۆی توركیا تیشكی خستە سەر ئەو پارانەی كە لەلایەن شارەوانی ناوچەكانەوە گەندەڵی پێكراوە گوتی: " باشە شارەوانییەكان چی دەكەن؟ چاڵ لێدەدەن، لە نێو تراكتۆرەكان چەك حەشار دەدەن. ئێمەش لە بەرامبەردا ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، ٢٠ سەرۆك شارەوانی لە كارەكانیان دوورخرانەوە، نزیكەی ٦٠ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ئەركەكانیان دوورخرانەوە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە، ئەوانەی دەنگیان پێداون لەناو دەرد و خەفەت دەیان كوژن، ئەگەر بڵێن كێشە بۆ هاووڵاتییان دروست دەكەین كەس دەنگیان پێ نادات بۆیە لە كاتی دەنگداندا دەڵێن ئێمە خزمەت بە هاووڵاتییان دەكەین".