بۆڵو
مامۆستای زانکۆ د.راسیم ئۆزگور دۆنمەز و پسپۆری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی رۆژھەڵاتی ناوەراست بیلگای دوومان بەشداری لە کۆنفرانسی "سیاسەت و تیرۆریزم لە رۆژھەڵاتی ناوەراست"یان کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا دۆنمەز گوتی "ئیتر بیری دەوڵەتی نەتەوەیی نامێنێ."
دۆنمەز ئاشکرای کرد کە لە ساڵانی ١٩٩٠ لە ھەواڵەکانی ھەر رۆژنامەیەکدا لانیکەم دوو جار وشەی "رێکخراوی تیرۆریستی" دەھات، بەڵام لە رۆژنامەکانی ئێستادا ئەو شتە نەماوە "رێکخراوە تیرۆرییەکانی ساڵانی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٠ ئێستا بەرەو بەرە دەبنە رێکخراوە یاسایی، ئەم رێکخراوانە بەرەو دۆخی ئاسایی دەڕۆن. ئەگەر ئەمریکا لەگەڵ ئێران و روسیا رێک بکەوێ، ئەوا دەگونجێ دوای ٥ تا ١٠ ساڵی دیکە لە رۆژنامەکاندا ناوی "حزبوڵا"ی لوبنانی وەکو حزبێکی سیاسی بخوێنین."
پسپۆری رۆژھەڵاتی ناوەراست بیلگای دومانیش باسی رۆژھەڵاتی ناوەراستی لە چوارچێوەی ئایین، مەزھەب، ناسیونالیستیی عەرەبی و ھۆزەکاندا کرد و گوتی "ھاوسەنگییە ناوچەییەکان دەبێ باش شی بکرێنەوە."