پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتی: "بۆ ئەوەی مەیدانەکە پێشکەش بەوان بکەن، مافیان بەخۆیاندا لەسەر ئێمەوە رەخنە لە ئاکەپە بگرن ." ئاکەپە ھەزاران ھەڵەی ھەیە کە دەتوانرێت رەخنەی لێ بگیرێت، چی پێویست بە ئێمە دەکات؟ بۆچی ئێمە دەخەنە نێو شەڕی خۆتان و شەڕی دەسەڵاتەوە؟ ئیمە دژی زیھنییەتی ھەردوو لاتانین."
دەمیرتاش لەدرێژەی گوتەکانیدا باسی لەبەڕێوەچونی داوایەکی گرنگ لە دادگای ئەنقەرە کرد. دەمیرتاش گوتی: باس لە خەوتنی دادوەر دەکەم لە داواکە، لەڕاستیدا باشترە بەئاگا بن، چونکە ئەگەر بەئاگا نەبن کەس ناتوانێت رێگەیان لێبگرێت، بەداخەوە زۆرێک لە دادوەرەکان کەوتونەتە ئەم ڕەوشەوە.
لەبارەی پرسی دەرسخانەوە دەمیرتاش گوتی: "ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا (MGK) پێچەوانەی یاسا و ویژدانە، ئایا (MGK) چی بڕیارێک وەردەگرێت؟ گوندەکانیان روخاند، بڕیاری بکوژی بکەر نادیاریان دا، پارتە سیاسیەکان داخران، بڕیاری ئەشکەنجەو سزا درا، ئایا تەنھا کەسێک لێکۆڵینەوەی لەسەر بڕیارەکان کرد؟ ھیچ ناڕەزاییەک نییە، چونکە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە. ئەی رووبەرووی تاوانەکانی کودەتا سەربازیەکە نەدەبووینەوە؟ لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی گرنگترین ئەنجومەنە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی یاسا و رێسا و روداوەکان، بەڵام ئێمە ھیچ بڕیارێکی ئەنجومەنەکە نازانین، " ھەرشتێک لەخۆیەوە لە بوخچە دەربچێت دەزانین، بەڵام کەس ناتوانێت رەخنە لەوانە بگرێت کە دەڵێن دیموکراسیی داھاتوومان ھێنا." ناڕەزایی بەرامبەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەرنابڕدرێ، بەدەپە لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییەوە سزا درا، کاتێک ئەو بڕیارە دەرچوو کێ بوون ئەوانەی ئەندامی (MGK) بوون؟ کێ بوون جێبەجێکارانی بڕیارەکە؟ ئەمڕۆ ئەوانەی لە بڕیارەکانی ئەنجومەن نزیکن ئایا بڕیارەکەی ئەو کاتیان پەسەند کردووە؟ وەک ئەوەی سەرۆکوەزیران دەڵێت ھەرچەندە من ناڵێم (کورە) "ھەمووتان لەوێ بوون."
گوتیشی: چەندین زوڵم و نایەکسانی بەھۆی ئەو کێشە پیسانەی ئێوەوە رووی داوە، بەبڕیارە چەوتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییچەندین کەسی بێتاوان دەستگیرکران و رەوانەی زیندانەکان کران.
بۆ ئەوانەی دەڵێن بەپێی ئاینی ئیسلام دەجوڵێنەوە دەڵیم "لە ئاینەکەماندا نایەکسانی و توندوتیژی نییە"، ببینن ئەو بوختانانە چەند مۆمی کوژاندەوە، ببینن بەھۆی کارەکانتان بەناوی ئیسلامەوە ئاینەکەمان چەند زیانی بەرکەوتووە.
شەرم نییە؟
دەمیرتاش لەبارەی ئەو قسانەی کە لە کۆنگرەی گەنجانی پارتەکەی لە دیاربەکر گوتبوی "دەرسخانەکان دادەخرێت ئێوە شوێنیان پڕ بکەنەوە"، گوتی: تۆزێک ویژدان، ھەڵەیە ئەگەر پێشنیازمان لەبارەی پەروەردە کردبێ؟ بەڵێ چاوەڕوان بوون بڵێن گەنجان رێگای ئێوە شاخە بەرەو شاخ بڕۆن، دڵتەنگ بوون چونکە ئەمەیان نەبینی.
گوتیشی: "دەڵێن دیار نییە ئەگەر دەرسخانەکان نەبن ئەوانە چییان بەسەردێت"، ئایا تەنیا دەرسخانەکان دەتوانن مەدەنییەتی سەدان ساڵەی وڵات بپارێزن، شەرم نییە، ئەگەر ئەو گەنجەی نەیەتە دەرسخانەکان پێی دەڵێن بێ مێشک؟ ئایا پارێزگاریکردن لەدەرسخانە بەو شێوەیە، مافی خۆتانە پارێزگاری لێبکەن، بەڵام لەبیری مەکەن رۆژێک دێ دەبێت سزای مرۆڤە دڵڕەنجاوەکان وەربگرن، لەم دنیاش نەبێت لە رۆژی دوایدا دەبێت حسابی ئەو ھەڵەیە بدەنەوە.
دەمیرتاش لە گوتەکانیدا رایگەیاند: بەدەپە پشتیوانی لە پێشنیازی ئاکەپە و خوێندنگا تایبەتیەکان و دەرسخانەکان ناکات.
گوتیشی: بۆ ئەوەی مەیدانەکە پێشکەش بەوان بکەن مافیان دا بەخۆیان لەسەر ئێمەوە رەخنە لە ئاکەپە بگرن، ئاکەپە ھەزاران ھەڵەی ھەیە کە دەتوانرێت رەخنەی لێ بگیرێ، چی پێویست بە ئێمە دەکات؟ بۆچی ئێمە دەخەنە نێو شەڕی خۆتان و شەڕی دەسەڵاتەوە؟ ئیمە دژی زیھنییەتی ھەردوو لاتانین.
شەمەندەفەری ٩٠ ساڵەیی
لەکۆتایی گوتەکانیدا دەمیرتاش تیشکی خستە سەر تێپەڕبوونی ١٠٠ ھەفتە بەسەر رووداوەکەی ڕۆبۆزکی و ئاماژەی دا کە تاوەکو ئێستا خاوەن فەرمانی روداوەکە رادەستی دادگا نەکراوەتەوە. " ئەگەر دادوەرەکان بخەون ئەم مەسەلانە بەو شێوەیە دەبن."
دەمیرتاش لەبارەی ناردنی نامەکەی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەک بۆ دەستوری تازەی وڵات چەند زانیاریەکی دا. دەمیرتاش گوتی: "ئەگەر کۆمسیۆن دەیەوێ بەردەوام بێ، ئەوا ئێمە بەم مەرجانە ئامادەین بەردەوام بین."
گوتیشی" ٩٠ ساڵە ھەمان قسە لە راپۆرتەکاندا دووبارە دەکرێتەوە و خرایە بەردەستی سەرۆکی پەرلەمان، ئەویش راپۆرتی ئاکەپە دەرچوو، لەگەڵ ئەوەی پارتێک بووین راوێژیان لەگەڵ ئێمە نەکرد، ھیچ پێشنیازێکی چارەسەر نابینرێت."