Mustafa Hatipoğlu
04 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ کۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە کە لە نووسینگەی دۆڵمەباخچە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو، نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و بەرپرسانی ناتۆ ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.