Bülent Mavzer
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
ئیغدیر-AA
لەسەر بنەمای رێککەوتنی سنوورەکانی ١٤ی ئازاری ١٩٣٧ کە لەنێوان تورکیا و ئێران واژووکراوە، شاندی هەردوو وڵات کۆبوونەوەی دووەمی ئاسایشی سنووریی نێوانیان لە بینای پارێزگای ئیغدر ئەنجامدا.
لهو چوارچێوهیهدا پارێزگاری ئیغدر، ئەنوەر ئونلو، ئاشكرایكرد بەرەوپێشچوونی جددیی هەیە لەبارەی ئاسایشی سنوورەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیا و ئێرانەوە.
ئەنوەر ئونلو ههروهها ئاماژهی بهوهكرد شاندی تورکیا لەگەڵ شاندی ئێرانی بەسەرۆکایەتی کۆمیسیاری ئاسایشی سنووری ئێران، لیوا شێرزاد حاجیزادە کۆبوونەتەوە، له كۆبوونهوهكهدا پرسەکانی رێوشوێنی ئەمنی بەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، کێشەکانی بازرگانی لەسەر سنوورەکان و چارەسەرهكان تاوتوێکردووە.
لای خۆیەوە لیوا شێرزاد حاجیزادە باسی لە گرنگیی ئاسایشی سنوورەکانی هەردوو وڵآت کرد، و ئاشکرایکرد لەوبارەیەوە بڕیاری دوولایەنەی گرنگیان داوە، ههروهها رایگهیاند: ''بڕیاری پاراستنی هاوبەشی سنوورەکانی هەردوو وڵات بەڕۆژ و شەو، کراوەتە پرۆتۆکۆڵ. هەردوولامان جەختمان له بەرەنگاربوونهوهی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداییخوازی پەکەکە كردهوه. سوپاس بۆخودا ئاسایش و ئارامیی لە سنوورەکانماندا پارێزراوە. ئێمە هەوڵی خۆمان خستووهتهگەڕ بۆ بەرەنگاربوونهوهی قاچاخچێتیكردن به کۆچبەران و ماددەی هۆشبەرهوه. بەهۆی سووربوونی هەردوو وڵاتیش دژ بە پەکەکە، ئەم رێکخراوە لەناوچووە''.