İlhami Erkılıç,Günay Nuh,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci
03 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2024
ئەرزەڕۆم - AA
بارینی بەفر و سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەردەوامە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم کە پلەکانی گەرما لە شەودا شەش پلە لە خوار سفری سەدیەوە بوو، سەهۆڵبەندان لە ڕێگاوبانەکان ڕوویدا.
بەهۆی بارینی بەفرەوە کە کاتەکانی بەیانی کاریگەر بوو، پارک و باخچە و ڕێگاوبان و شەقام و کۆڵانەکان تارای سپیان پۆشی.
تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ پاککردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانی ئەو ناوچانەی بەفری زۆریان لێباریوە.

- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان، سەرماوسۆڵەی توند کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.
بەهۆی سەرماوە سەهۆڵبەندان لە ناوەندی شار ڕوویدا و لە ناوچە بەرزەکانیش بەفرێکی زۆر باری.

- قەرس
بارینی بەفر و سەرماوسۆڵە، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە و هەندێک لە زۆنگاوەکان بەستیان.
بەهۆی بارینی بەفرەوە قەزای ساریکامش سپی پۆشی.
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی قەزاکە دەستیان بەکار کرد بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایانەی بەهۆی بەفرەوە داخراون.