توركيا

کاردانەوەی تورکیا لەبەرامبەر یەکێتيی ئەورووپا لەسەر پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا" ئومێدەکان لەھەمبەر پاشگەزبوونەوەی وڵاتەکەمان لە مافەکانی خۆی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، چاوەڕوانیەکی بێھودەیە.

Ahmet Furkan Mercan  | 12.11.2019 - نوێکردنەوە : 12.11.2019
کاردانەوەی تورکیا لەبەرامبەر یەکێتيی ئەورووپا لەسەر پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

Ankara
ئەنقەرە-AA

دوای ئەوەی کۆنسەی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەڵگەیەکی قبوڵ کرد لەچوارچێوەی رێوشوێنەکانی پلانی سنوردارکردنی جێبەجێکردنی چالاکیەکانی ھەڵکەندن و گەڕان بەدوای نەوت و گازی تورکیا لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، تورکیا کاردانەوەی خۆی نیشان دا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان دەستبەرداری مافەکانی خۆیان نابن لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و تێیدا ھاتووە،" سەرەڕای تەواوی ھەنگاوە نابەجێکانی یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا دەستبەرداری بەرژەوەندییەکان و مافی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور نابێت لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە لە مافە نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمەش چەندین جار جەختی لەسەر کراوەتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆنسەی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دراون، دەری دەخەن کە ئەو پەیامانەی لە دوای کۆبوونەوەی کۆنسەکە لە ١٥ی تەمموز و ١٤ی تشرینی یەکەم دراون، ھیچیان جێبەجێ نەکراون".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئەوەش ھاتووە،" ئومێدەکان لەھەمبەر پاشگەزبوونەوەی وڵاتەکەمان لە مافەکانی خۆی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، چاوەڕوانیەکی بێھودەیە. بەم بۆنەیەوە تەواوی چالاکیەکانمان لە ھەڵکەندن و گەڕانەکان لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەھەمان شێوە بەردەوامی دەبێت و کەسیش گومان لەمە نەکات."

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın