Mazın Asad
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیریەک دیدار و کۆبوونەوە گەیشتە ئەنقەرە.
ئەو فڕۆکەیەی پوتینی هەڵگرتبوو، کاتژمێر ١٨:٢٥ لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبوغا نیشتەوە.
پوتین لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد یڵدز و باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، ئالێکسی یەرھۆڤ و ژمارەیەک گەورە کارمەند پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازی لە پوتین دەکات.