چیاكانی دیاربه‌كر سه‌وز ده‌كرێنه‌وه
- به هه‌ڵمه‌تی ناشتنی دره‌خت له‌و ناوچانه‌ی دیاربه‌كر كه له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه، ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ سه‌وزده‌بێته‌وه.
Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
به هه‌ڵمه‌تی ناشتنی دره‌خت له‌و ناوچانه‌ی دیاربه‌كر كه له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه، ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ سه‌وزده‌بێته‌وه.
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه شارۆچكه‌كان قوڵپ و لیجه كه له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه‌دا له تیرۆرستان پاككراونه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا كه سه‌رۆكایه‌تیی كاروباری دارستان و ئاوی ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه، سه‌وزده‌كرێنه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی دارستانه زیانپێگه‌یشتووه‌كان، دره‌ختیان تێدا ده‌نێژرێته‌وه. له‌پلاندایه له‌مساڵدا چوار ملیۆن نه‌مام بنێژرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستانی دیاربه‌كر مه‌تین ئه‌راتیلا له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناشتنی دره‌خت كردووه له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه.
ئه‌راتیلا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌دا 24ی دیاربه‌كر دارستانه و له‌كۆی 370 هه‌زار هێكتار دارستان له سنووری پارێزگاكه‌دا، سه‌دا 79ی تێكچووه.
ناوبراو رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو ئه‌وه‌دایه ئه‌و دارستانانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا زیانیان به‌ركه‌وتووه و له‌ناوچوون، سه‌رله‌نوێ سه‌وز بكرێنه‌وه.
ئه‌راتیلا گوتی:"له دیاربه‌كر له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا، 21 هه‌زار و 500 دره‌خت نێژراون. ساڵی 2017 دوو هه‌زار و 900 هێكتار زه‌وی سه‌وزكراونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نزیكه‌ی سێ ملیۆن نه‌مام نێژراون."
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن