Behçet Alkan
09 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2022
نەوشەهیر - AA
لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا لە نەوشەهیر، درەختەکان چرۆیان کردووە و، لە دۆڵەکاندا کە بە هێلانەی پەریان داپۆشراوە دیمەنی قەشەنگی دروستکردووە.
کاپادۆکیا کە بەهۆی دەوڵەمەندی مێژوویی و کولتووریی و جوانی سروشتەوە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران، ئاوێتەبوونی باڵۆنە نەخشینەکانی سەر دۆڵی کڵچڵەر، زەمی و گولودەرە، لەگەڵ گوڵە رەنگینەکانی ناوچەکە، دیمەنێکی جوان و قەشەنگی دروستکردووە.
ئەمرە قادر ئۆزدەدە، کە بەمەبەستی گەڕان لەگەڵ هاوڕێکانیدا سەردانی ناوچەکەی کردووە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە کاپادۆکیا هەموو وەرزێک جوانییەکی جیاوازی هەیە و، لە وەرزی زستان و پایزیشدا سەردانی کردووە و ئێستاش ویستوویەتی لە وەرزی بەهاردا بیبینێت و، رایگەیاند ''کاپادۆکیا یەکێکە لە شوێنە سەرسوڕهێنەرەکانی وڵاتەکەمان. پێویستە هەمووان ئێرە ببینن، بەتایبەتی ئەوانەی حەزیان بە بینینی شوێنەواری مێژوویی هەیە. گوڵەکان چرۆیان کردووە و باڵۆنی رەنگاو رەنگیش لە ئاسمان دەگەڕێن، ئێرە شوێنێکە وەک بەهەشت وایە''.
گەشتیاری فەڕەنسی لویس ئالارد کە بەمەبەستی بەسەربردنی پشوو سەردانی کاپادۆکیای کردووە، باسی لەوە کرد کە جوانی سروشتی ناوچەکە سەرنجراکێشە و، رایگەیاند "لە رۆژێکی خۆرەتاوی بەهاردا، گەڕان بە کاپادۆکیادا زۆر خۆشە. گەڕان بە ناو ئەو ژینگە سەرنجڕاکێشەدا و تەماشاکردنی باڵۆنەکان لە ئاسمان وەک ساتێکی خۆش و جوان لە بیری مندا دەمێنێتەوە''.