Behçet Alkan
02 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
نەڤشەهیر- AA
شاری کاپادۆکیا، خاوەنی سامانێکی گەورەی کولتووری و مێژووییە، لەپاڵ ئەوەشدا دیمەنێکی سروشتیی ناوازەی هەیە. بەتایبەت لە کاتی خۆرهەڵاتندا دۆڵ و دامێنی چیاکانی دیمەنێکی ناوازەیان هەیە.
هەروەها دیمەنی تاوێرەکانی کاپادۆکیا کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنەها ساڵ بەرلە ئێستا لە لیستی میراتی جیهانی یونیسکۆدان، باڵۆن و ئەسپ و عەرەبانەکان، دیمەنی ناوازەن بۆ ئەو کەسانەی خولیای وێنەگرتنیان هەیە.
لە کاتی کازیوەی بەیاندا، کەسانێکی زۆر روو لە دۆڵ و دامێنی چیاکانی ناوچەکە دەکەن، هەم چێژ لەو دیمەنە ناوازەیە دەبینن و هەم وێنەی یادگاریش تۆمار دەکەن.
یەکێک لەو گەشتیارانەی سەردانی دۆڵی کڵچلاری کردووە، لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا و باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت بەرلە هەڵاتنی خۆر وێنەی ئەو شوێنە بگرن کە باڵۆنەکانی لێوە بەڕێدەکەوێت.
نەورۆز ماردین، وێنەگرێکی کاپادۆکیایە و لە میانی لێدوانێکیدا گوتی: "لە کاتی خۆرهەڵاتندا کەسانێکی زۆر وێنە دەگرن. لەسەر داواکاری خەڵک بەرلە خۆرهەڵاتن دەست بە کار دەکەین. کاپادۆکیا، پەنجەرەیەکە بەڕووی جیهاندا. بەتایبەت ئەسپ و عەرەبانەکان، زۆر سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان رادەکێشن".