توركيا, ژيان

چایچییەکی خەڵکی مووش لە نێو ئەو کوخە سەهۆڵینییەی دروستی کردووە چا بە کڕیارانی دەدات

Sabri Yıldırım  | 26.02.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
چایچییەکی خەڵکی مووش لە نێو ئەو کوخە سەهۆڵینییەی دروستی کردووە چا بە کڕیارانی دەدات

Muş

مووش - AA

یڵماز ئالاک، کە کاسبکارێکی خەڵکی مووشە و پیشەی چایچییە، لە بەردەم دووکانەکەیدا کوخێکی سەهۆڵینی دروست کردووە و، تیایدا چا پێشکەش بە کڕیارانی دەکات.

ئالاک کە لە ناوەندی شار چایخانەی هەیە، بڕیاریدا لەبەردەم دووکانەکەیدا بەو بەفرەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبەردەم دووکانەکەی کەڵەکە بووە، کوخێکی سەهۆڵین دروست بکات.

دوای پێنج ڕۆژ کارکردن لەگەڵ هاوڕێیانیدا، ئالاک توانی کوخەکە تەواو بکات و، تیایدا چای پێشکەش بە کڕیارانی بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئالاک ئاماژەی بەوە کرد کە ویستوویانە ئەو بەفرە زۆرەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا باریوە بگۆڕن بۆ کەیف و خۆشی.

ئالاک باسی لەوە کرد کە بە خاکەناس بەفرەکەیان کۆکردووەتەوە و، کوخەکەیان لێدروست کردووە و گوتی: ''سەرەتا بە غاکەناس بەفرەکەمان کۆکردەوە و توندمان کردەوە. دواتر ئاومان پێدا کرد و بەستی. دوای ئەوەی ناوەوەیمان هەڵکۆڵی شێوەی گومەزەی وەرگرت. لێرە شوێنێکی خۆشمان دروست کرد. هاووڵاتیان گرنگیی پێدەدەن و سەردانی دەکەن. ئێمەش چا و قاوە و شیریان پێشکەش دەکەین. کڕیارانمان دڵخۆش دەبن. ئێمەش خۆشی لەمە دەبینین''.

مستەفا ئەرئۆغڵو کە یەکێکە لەو کەسانەی سەردانی چایخانەکەی ئالاک دەکات، ڕایگەیاند: ''بیستم لێرە کوخێکی سەهۆڵین دروستکراوە و هاتم سەردانم کرد. لەناویدا دانیشتم و قاوەم خواردەوە. بووەتە شوێنێکی جیاواز''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın