Tuğçenur Yılmaz,Emre Gürkan Abay
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
مۆسكۆ/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند کە لە سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا زیاتر له سێ ملیۆن مەدەنی ده‌ژی و گوتی: "چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له ئیدلب كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیایه، له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازکرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند کە لە سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا زیاتر له سێ ملیۆن مەدەنی ده‌ژی و پێویسته کەسانی مەدەنی و تیرۆریستان له یه‌كتر جیابكرێنه‌وه و گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كن. پێویسته به‌ره‌نگاری هه‌موویان ببینه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه رێگاچاره‌یه‌كی سه‌ربازی لێره‌دا كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه. ته‌نها بۆ ناوچه‌ی ئیدلب نا، به‌ڵكو كاره‌سات ده‌بێت له‌ڕووی ئایندهی سووریاوه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی:
"پاراستنی ناوچه‌ی دوور له پێكدادان له ئیدلب له روانگه‌ی مرۆیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش گرنگه".