Mazın Asad
19 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2016
ئەنقەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا دەست کەوتوون، داودئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرەی کرد و ھەماھەنگی تەواوی بۆ تورکیا دەربڕی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیاش ستایشی نێچیرڤان بارزانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە بێجگە لەوەی تورکیای کردە ئامانج لە ھەمان کاتدا هێرش کراوەتەسەر ھەرێمی کوردستانیش و راشیگەیاند تورکیا بە پێداگرییەوە بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە و لەو چوارچێوەیەدا سەبارەت بە بەرەنگاریی تیرۆر بەتایبەتی بەرامبەر بە پەکەکە درێژە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدات.
ھاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێشھاتەکانی ناوچەکەش خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.