ئەردۆغان لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکەش کرد و ھەڵسەنگاندنی لەبارەی قەیرانی سووریا و ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز خستەڕوو.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "کەس بیری نەچێت ھەوڵە کودەتاکەی تورکیا، ھاوکات دژ بە دیموکراسی جیھان بوو. لەکاتێکدا گەلەکەمان وانەی ئەوانەی دا کە خوازیاری کودەتابوو، ھاوکات بووە ئیلھام بۆ تەواوی ئەو گەلانەی بڕوایان بە مادە دیموکراسییەکان ھەیە. ئەم نەوە نوێیەی گرووپی تیرۆریستی نەک تەنیا بۆ تورکیا، بەڵکو ھەڕەشەی ئاسایشی نەوتەوەییە بۆ ١٧٠ وڵاتی جیھان کە بوونیان ھەیە تێیدا. بە واتایەکی تر، بەشی ھەرەزۆری بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە، لەژێر ھەڕەشەی ئەو پێکھاتەیەدان".
ئەردۆغان گوتیشی: "تورکیا تاکو ئێستا ٢٥ ملیار دۆلاری بۆ پەنابەران خەرج کردووە. باشە لە جیھاندا چی بە ئێمە گەیشت؟ لە ئێستادا کە لە ژێر چەترێک لێرە کۆبووینەتەوە، تەنھا ٥٢٥ ملیۆن دۆلار وەک پشتگیری لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ھاتووە. ئیتر؟ شتێکی دیکە نییە. باشە لە یەکێتیی ئەورووپاوە شتێکمان بۆ ھاتووە؟ بەداخەوە یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنەکانی نەھێنایەجێ. تەنھا ١٧٨ ملیۆن دۆلاریان بۆ یونسێڤ ناردووە و ھەر ئەوەندە، بەڵام ناردنی ھاوکاریی بۆ تورکیا لەوبارەیەوە جێگەی باس نییە. ئێمە لەسەرەتای سەرھەڵدانی ئەم بابەتە ئاماژەمان بەوە کردووە کە بابەتەکە بابەتێکی گشت مرۆڤایەتییە و ئێمە بە بۆچوونی ھەماھەنگی و پەیوەندی لەگەڵ گشت ئاکتۆرەکانی ناوچەیی و جیھانی جموجۆڵمان کردووە. نەمانتوانی بەرامبەر ئەو قیامەتی سوورییەکان تێدا دەژین کە دراوسێ و خزممانن بێدەنگ بین و بێدەنگیش نەبووین".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەدا ھەروەھا گوتی: "ستراتیژی سەرەکی رێکخراوی فەتۆ، دزە کردنە بۆ ناو داموزدەگاکانی دەوڵەت و کاریگەری دروست کردن لەکۆمەڵگەو بەکارھێنانی سەرچاوە ئابوورییەکانیان لەژێر ناوی ریکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، دیالۆگ، پەروەردەوە. لەم مینبەرەوە بەگشت دۆستەکانمانی رادەگەیەنم، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆیاندا، ھەرچی زووترە رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر لەبەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی. لەو ئەزمونەی ئێمەوە دەرکەوت ئەگەر لەم قۆناغەدا رووبەڕووویان نەبنەوە، ئەوا سبەینێ دەشێت زۆر درەنگ بێت. لەم رێیەوە ئەو کەسانەی سەر بەو رێکخراوەن ھیچ پەیوەندییەکیان بەوەڵاتەکەمانەوە نییە".
ئەردۆغان ھاوکات گوتیشی: "چارەسەریی بۆ گەلی فەڵەستین لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتیی کە پایتەختەکەی قودسی رۆژھەڵاتەو دەبێتە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی فەڵەستینییەکان، قەرزێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بەرامبەر منداڵانی فەڵەستین. دەبێت ئیتر کۆتایی بێت بەو پێشێلکاریانەی بەتایبەت ئیسرائیل لەبەرامبەر پیرۆزی حەرەمی شەریف دەکرێت و دەبێت رێزی لێبگیرێت. ھەوڵدەدەین کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل لەژێر رۆشنایی ئاسانکاری بێت بۆ قۆناغی ئاشتی و رزگار کردنی براکانمان لە فەڵەستین لەو دۆخە ناھەموارە مرۆیی و ئابوورییەی تێیدان".
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: "دەبێت پاڵپشتییەکی گەورەی ریفۆرم بۆ دیموکراتی زیاتر و دادپەروەری گەورەتر لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا بکەین. ھەوڵەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن لەبارەی ریفۆرمێکی لەو چەشنەوە، بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبارەی پاراستنی ئاشتی نێودەوڵەتییەوە. ھەر بۆیە ھەموو کاتێک ئاماژەمان داوە بەوەی کە جیھان لە "٥" گەورەترە، جارێکی تریش بیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەھێنمەوە".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "زۆرێک لە وڵاتانی بەھۆی تیرۆر و شەڕ لە سووریا و عێراق دەناڵێن کە بەھۆیەوە ھەزاران منداڵ، ئافرەت، گەنج و پیر بەردەوام دەکوژرێن. ئەو پەنابەرانەی بەھۆی ھەڕەشەی کوشتن و زوڵمەوە بۆ شارەکانی ئەورووپا ھەڵدێن، رووبەڕووی مامەڵەی سوکایەتیکردن دەبنەوە. کردەوەکانی رێکخراوانی تیرۆریستی وەک داعش، نوسرە و پەیەدە/یەپەگە درێژەی ھەیە. مەترسی ئۆپۆزسیۆنەکانی قەفقاسیا لە ئاراداییە بۆ سەرھەڵدانی شەڕو پێکدادانێکی گەرم. کێشەی زۆر لە یەمەنەوە تا ئۆکراینا چاوەڕێی ئێمە دەکات. لە لایەکی ترەوە مرۆڤەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان رووبەڕووی برسێتی، نەخۆشی، ھەژاری و جەھالەت بووەنەتەوە. ئەمە تابلۆیە شەرمەزارییە بۆ برینداربوونی شکۆ و ویژدانی مرۆڤایەتی. ناخۆشتریش ئەوەیە کە لە راستیدا زۆربەی ئەو کێشانە دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت. ئاسوودەیی، ئاسایش و تەبایی نەوەکانی داھاتوو بە گشتی پەیوەستە بەو ھەنگاوانە و رێوشوێنانەی ئەمڕۆ دەگرینەبەر".
سەرکۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا رایگەیاند: "بە سایەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە جەرابلوس، خەڵکی ناوچەکە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان کرد. لە پێناو کارکردنی ژێرخانی کارەبا و ئاوی ناوچەکە دەستبەجێ جموجۆڵمان کرد. مانگی سووری تورکی، ئافاد و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شوێنی خۆی پێداویستی خەڵکی ناوچەکە دابین دەکات. ھەر لەم ناوچەیەدا یەکەکانی نیشتەجێ بۆ گشت ئەو پەنابەرانەی بۆ دەرەوەی ناوچەکەش چوونە، دروست دەکەین. بۆیە بۆ پێکھێنانی ناوچەیەکی ئارام و راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین، پێویستە بە پێداگری ھەڵوێست بنوێنین و ھەموو پێکەوە کار بکەین".
ھەر لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان گوتیشی: "لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا ھاریکاری دەکەین بۆ بەرەنگار بوونەوەی قەیرانی پەنابەران، بەئامانجی رێگری کردن لەمردنەکانی دەریای ئیجە، کۆچی ناریکی کۆچبەران کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دا رۆژانە دەگەیشتە ٧ ھەزار کەس، لەئێستادا دابەزێنراوە بۆ ٥٠ کەس. ئەم تابلۆیە نیشانی دەدات کە تورکیا ئەو ھەماھەنگییەی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا ھەیەتی، بەجێی گەیاندووە. دەبینین کە ئەو ھەماھەنگییەی بەڵێنی لێ درابوو لە ١٨ ی ئازاری ٢٠١٦ دا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، لەبیرکراوە. بەردەوام بیانوو دەھێنرێتەوە بۆمان وەک داوای لێبوردن ئەمەش نیگەرانی کردووین".
سەرکۆماری تورکیا لە کۆتایی گوتارەکەیدا ھەروەھا گوتی: "سەبارەت بە ئاگربەستی سووریا رایگەیاند: "بەھۆی ئەو ھەوڵە چڕەی بۆ ئاگربەست دامان، بەداخەوە کارەکان وەک خۆی بەڕێوە نەچوو. ھەروەک دەیبینن ئاگربەستەکە نەما و دوێنێش ھێرشێک لە لایەن رژێمەوە کرایە سەر کاروانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ئەنجامی ئەمەدا کوژراو و برینداری و ھتد لێکەوتەوە. رژێمی سووریا رێگە بە گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بەپەلە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خەڵکی حەلەب نادات. لەگەڵ ئەمەدا ھێرش دەکاتە سەر کاروانی ھاوکاری مرۆیی. رژێم مرۆڤەکان ناچاری برسێتی دەکات و لە بەرامبەر سیاسەتی "یان تەسلیم ببە یان بمرە" ئەنجوومەنی ئاسایش تا کەی چاوپۆشی دەکات؟"
news_share_descriptionsubscription_contact

