پەرلەمانی تورکیا
پەروین بوڵدان لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کوشتنی ئۆزجان تەمەل لە شاری باتمان لەلایەن کەسانی نەناسەوە کارێکی ئاسایی نییە.
بوڵدان ھەروەھا دەڵێ: "ئەم ھێرشە پیلانی بۆ دارێژراوە، کارێکی بەکۆمەڵ و رێکخراو بووە، بە ئامانجی تێکدان کراوە، مەبەست ئەنجامدانی رەشەکوژی بووە لە باتمان."
ھەروەھا گوتی "ئەم ھێرشە دژی بەدەپە و جەماوەرەکەی کراوە، لە ھەمان رۆژدا لە گەرەکی پەترۆڵی شاری باتمانیش دیسان لەلایەن پارتێکەوە کە ناوی لەگەڵ ناوی حزبوڵادا دەبرێ ھێرش کراوەتە سەر بەدەپەییەکان."
پەروین بوڵدان گوتی: "بەرپرسی ئەو پارتەی پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵاوە ھەیە، ھەفتەی رابردوو چاوی بە ئەردۆغان کەوت، دوای ھەفتەیەک ئەمانەمان بەسەردا ھات، دیسان ھەمان پارت خەڵکی دژی بەدەپە ھان دەدا، دەبێ لێکۆڵینەوە لەم شتانە بکرێ و راستی ئاشکرا بکرێ."