سێرت
ئەنجومەنی شارەوانیی سێرت کۆبوونەوەی چوارەم رۆژی ئەم مانگە تشرینی دوووەمی بەسەرپەرشتیی سەرۆکی شارەوانی سەلیم ساداک ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی شارەوانی پێشنیازی کرد پردی برایەتی و ھاوکاری لەنێوان ھەردوو شاری سێرتی تورکیا و قامیشلۆی سوریادا دروست بکرێ و پێشنیارەکە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
سەلیم ساداک ھەروەھا روونیکردەوە، خۆشەویستی، برایەتی، لێبوردەیی و ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان رۆڵی گرنگیان ھەیە.