پەرلەمانی تورکیا
چوار پەرلەمانتاری بەدەپە و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە ھۆڵی پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاساییان خوارد.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکی بە سەرۆکایەتی جێگری پەرلەمان مێڕاڵ ئاکشەنار بەڕێوە چوو، دوای ئەوەی ژمارەی پێویست لە ئەندامان ئامادە بوون، بەر لە تاوتوێکردنی پرۆگرام و بابەتەکانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئاکشەنار بانگھێشتی ئەو پەرلەمانتارانەی بۆ سەکۆی پەرلەمان کرد تا سوێندی یاسایی بخۆن.
سەرەتا پەرلەمانتارانی بەدەپە ئیبراھیم ئایھان، سەلما ئیرماک، فەیسەڵ سەریڵدز، گولسەر یڵدرم و پاشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ کەمال ئەکتاش سوێندیان خوارد.
دوای سۆێندخواردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە لەلایەن پەرلەمانتارانی ھەدەپە و بەدەپەوە چەپڵەیان بۆ لێدرا، ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی ئاکەپە و جەھەپەیش پیرۆزباییان لێکردن.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی سەلما سەتیر و چەند پەرلەمانتارێکی تری ئاکەپە پیرۆزباییان لە ئەندام پەرلەمانەکان کرد.