ئیستانبوڵ
سەرۆكی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئان براسور و بەرپرسانی ئەنجوومەنەكە لەسەر بانگێشتی وەزارەتی دەرەوەی توركیا گەیشتنە ئیستانبوڵ.
براسور لەگەڵ شاندێك كە لە هەریەك لە سەرۆكی گرووپەكانی سیاسی سەرۆكی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەورووپا ،سەرۆك شاندی نەتەوەیی، ئەندامانی ئەنجوومەنەكە، كاربەدەستانی باڵا و شاندی سكرتێرەكان پێكهاتبوو، لە ئۆتێلی شیراتۆن لە ناوچەی ئاتاكۆی لەگەڵ سەرۆكی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی سروشتی و بارودۆخی لەناكاو فوات ئۆكتای و نوێنەرانی توركیا لە كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا زانیاری سەبارەت بەو كارانەی بۆ پەنابەرانی سووریا لە توركیا كراوە ، درایە شاندەكە.
ئۆكتای كە لە كۆبوونەوەكەدا زانیارییەكانی پێشكەش كرد لە روونكردنەوەیەكدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "ئەندامانی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەورووپا هەر ماوەیە و جارێك سەبارەت بە پەنابەرانی سووریا سەردانیك بۆ توركیا ئەنجام دەدەن".
ئۆكتای راشیگەیاند "ئامانج لە كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی شێوازی ئەو هاوكارییانە بووە كە لەرێگەیەوە دەتوانین كێشەی پەنابەرانی سووریا تاوتوێ بكەین لە كاتێكدا ئەو پەنابەرانەی روویان لە توركیا كردووە هاوكاری بەرچاو كراون".
ئۆكتای ئاماژەی بەوەشكرد سەبارەت بە چالاكییەكانی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی سروشتی و بارودۆخی لەناكاو زانیاری گشتگیرم داوەتە ئەندامانی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەورووپا و گوتی: "توركیا كەوتووەتە ژێر بارێكی قورسی دارایی، هاوكاری نێودەوڵەتی پێناگات، ئایا بۆ هاوكاری كردنی توركیا دەتوانرێت بیر لە رێگا و شێوازی جیاواز بكرێتەوە؟ ئێستا ئەو شاندەی كە هاتوون بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێن، هەر لەبەر ئەوەیش ئەم كۆبوونەوەیە لەم چوارچێوەیەدا و زۆر بەسوود بوو. ئێمەش جارێكی دیكە ئەو كارانەمان باس كرد كە كردوومانە".
ئۆكتای رایگەیاند "شاندەكەی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەورووپا بەیانی بەرەو شاری عەنتاب دەڕۆن و یەكەمجار سەردانی كەمپەكەی نزیپ و دواتریش سەردانی ئەوەی كلیس دەكەن، ئەم سەردانە سەردانێكی ئومێدبەخشە بۆ ئەوەی سەرنجی یەكێتی ئەورووپا رابكێشێت و هەوڵەكانی چارەسەری كێشەكان چڕ بكاتەوە".