Hikmet Faruk
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، مزگەوتى ئاياسۆفيا، كە سبەى و لە دواى ٨٦ ساڵ بۆ نوێژى هەينى دەكرێتەوە بەسەركردەوە و تابلۆى مزگەوتەكە كە نوسراوە "مزگەوتى پيرۆزى ئاياسۆفياى گەورە" كردەوە.
ئەردۆغان، لە دواى كۆتاييهاتنى كۆبوونەوەى راوێژكارى باڵاى سەربازى گەيشتە ئيستانبوڵ و سەردانى مزگەوتى ئاياسۆفياى كرد.
ئەردۆغان، كە پێش چوار رۆژ مزگەوتى ئاياسۆفياى بەسەركردبووەوە، نزيكەی يەك كاتژمێر مايەوە.
ئەردۆغان، لە وەزيرى رۆشنبيرى و گەشتوگوزارى توركيا محەمەد نورى ئارسۆى و پارێزگاى ئيستانبوڵ، عەلى يەريلكايا، زانيارى لەسەر كارەكانى كردنەوەى مزگەوتەكە وەرگرت. هاوكات هەريەك لە ئەمينە ئەردۆغان و جێگرى سەركۆمارى توركيا، فوئاد ئۆكتاى و سەرۆكى فەرمانگەی پەيوەندييەكان، فەخرەددين ئاڵتون و گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن و گوتەبێژى ئاك پارتى، عومەر چەليك و سەرۆكى كاروبارى ئايينى توركيا، عەلى ئەرباش یاوەری ئەردۆغان بوون.
ئەردۆغان و ياوەرانى هاتنە دەروازەى مزگەوتى ئاياسۆفيا و پەردەيان لەسەر تابلۆى مزگەوتەكە كە نوسرابوو "مزگەوتى پيرۆزى ئاياسۆفياى گەورە" لادا.
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان پاش بەسەركردنەوەكەى مزگەوتى ئاياسۆفياى بەجێهێشت.