Zafer Fatih Beyaz
02 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2020
دۆحە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە چوارچێوەى سەردانى كارى يەك رۆژییەكەى بۆ قەتەر، چاوى بە ميرى قەتەر، تەميم بن حەمەد ئالسانى كەوت.
كۆبوونەوە دوو قۆڵييەكە لە كۆشكى مروارى لە دۆحەى پايتەخت دوور لەچاوى ميدياكان بەڕێوەچوو و سێ كاتژمێرى خاياند.
ئەردۆغان و ئالسانی پاش كۆبوونەوەكە چوونە سەر خوانى فەرميى كار.